هه‌مه‌ڕه‌نگ

10 زانیاری تازە بخوێنەوە

1. گەورەترین هێزی ئاسمانی لە جیهان، هێزی ئاسمانی ئەمریكیە، هەروەها دووەم گەورەترین هێزی دەریایی ئاسمانی هەر ئەمریكایە.

2. لەسەرەتای دەست پێكردنی مێژوو هەتا ئێستا بەتەنها (262) ساڵ مرۆڤ بە ئاشتی ژیاوە واتا (8%).

3. هەر هەورێك لە ئاسماندا بەلایەنی كەم كێشی (500) هەزار كیلۆگرامە.

4. لەڕووی دەروونیەوە ئەو كەسەی كە غەم و خەفەتی زۆرە، وا هەست دەكات هەموو كەس دڵخۆشن بەس ئەو نەبێ.

5. زۆرترین ناوی جیهان لە (2016) دا ناوی (موحەمەد) ە كە رێژەكەی (160) ملیۆن كەس ئەو ناوەیان هەیە.

6. تیرەی هەسارەی مەریخ نزیكەی (6800) كیلۆمەتر دەبێت.

7. درێژترین زنجیرە چیا، زنجیرە چیاكانی ئەندێزە.

8. (بێلا) ناوی منداڵێكی تەمەن چوار ساڵانەی رووسیە، ئەو منداڵە بە حەوت زمانی (رووسی و ئینگلیزی و ئەڵمانی و ئیسپانی و فەرەنسی و چینی و عەرەبی) قسە دەكات.

9. ووشەی (Camera) لەبنەڕەتەوە عەرەبییە، لە ووشەی (قومرە) وەرگیراوە، ئەویش ئەو دەرچەیەیە كە لێیەوە رووناكی دێتە ژوورێكی تاریكەوە.

10. بۆ راپەڕاندنی ئیش و كارەكانی، مێشكی هەموو رۆژێك پێویستی بە (1000) لیتر خوێن هەیە.

 

وەڵامێک بنووسە