هه‌مه‌ڕه‌نگ

ئەم 5 نهێنییە بۆ هاوڕێكەت ئاشكرا مەكە !!

متمانەبوونی زۆر بە هاوڕێكەت زۆرجار دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی هاوڕێیەتی، لەبەر ئەوە گرنگە بە ئاگابیت لە هەندێك باسی پەیوەندار بە خودی خۆت و ئەندامانی خێزانەكەتەوە، بەپێچەوانەوە دركاندنی زۆر نهێنی گرفتی گەورە بۆ ژیانت دروست دەكات.

1. ژمارەی‌ نهێنی‌ ئامێرە ئەلكترۆنییەكانی وەك (مۆبایل، كۆمپیۆتەر، ئیمەیل) نەدەیت بە هاوڕێكەت، چونكە دەتوانێت بە شێوەیەكی نادروست بەكاری بهێنێت، یان بەو هۆیەوە لە زۆر نهێنی نەزانراو بە ئاگای بكەیت.

2. هەرگیز باسی كێشەكانی خۆت و ئەندامانی خێزانەكەت نەكەیت.

3. ئەو قسەو هەڵسوكەوتانەی زۆر نیگەرانت دەكات لەلای هاوڕێكەت مەیدركێنە بۆ ئەوەی هیچ كاتێك نەیكات بە چەكێك بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەت.

4. نهێنی هەر وێنەو نووسراوێك بپارێزە، ئەگەر هاوڕێكەت بە نەزانیش دركاندی، ئەوا تۆ لەو زیاتر تووشی كێشەو گرفت دەبیت.

5. هەرگیز نهێنی حەزو ئارەزووە تابیەتەكانی خۆت و هاوسەرت، بۆ نزیكترین هاوڕێت باس نەكەیت.

وەڵامێک بنووسە

بابه‌تی گرنگ

Close