هه‌مه‌ڕه‌نگ

حەوت ڕێگەی بێ‌ خەرجی دڵت بەهێز دەكات

زۆرجار باس لەوەدەكرێت كە بە چ جۆرە خۆراكێك پارێزگاری لە دڵمان بكەین، بۆ ئەو مەبەستەش ڕەنگە خەرجییەكی ناپێویست بكەین، بەبێ‌ ئەوەی بیر لەوە بكەینەوە كە كۆمەڵێك خاڵی تر هەن بەبێ‌ هیچ خەرجییەك هاریكاری تەندروست بوونی دڵ دەدەن.

حەوت هۆكار بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ كە بریتین لەمانەی خوارەوە …

1. پێكەنین : رێرەوی خوێن لە بۆڕی خوێندا چاڵاك دەكات.

2. لە ئامێزگرتن : یارمەتی دەرە بۆ دەردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین ئەمیش زەبرو كاریگەری سەر لەش ناهێڵێت.

3. سەردانی كردن : كاتێك سەردانی یەكێك دەكەیت كە لە دڵەوە تامەزرۆی بۆ بینینی، وەكو مەشقێكە بۆ دڵ.

4. بەسەربردنی كات : بەسەربردنی كات لەگەڵ كەسانی خۆشەویست كاریگەرە بۆ دابەزینی فشاری خوێن.

5. نامە ناردن : نامەی ڕێزو خۆشەویستی كاریگەری هەیە بۆ دابەزینی كۆلیسترۆڵ.

6. تەوقەكردن : تەوقەكردن ئاڵۆزییەكانی دەمارو مێشك هێور دەكاتەوە.

7. دەربڕینی هەڵوێست : هەر جۆرە هەڵوێستێكی ئیجابی مەترسی سەكتەی دڵ كەم دەكاتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

بابه‌تی گرنگ

Close