هه‌واڵ

پەروەردەی سلێمانی پڕۆژەی ساڵنامەی نوێی خوێندن دەداتە وەزارەت

241220131249460_555636_596080023797447_1241451906_n

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەیەک وەک ساڵنامەی نوێی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ دەردەبڕێت، لە ئێستادا چاوەڕوانی دوا بڕیاری وەزارەت دەکەن لەسەر پڕۆژەکە.

بەپێی ئەو پڕۆژەیەی ڕەوانەی وەزارەتی پەروەردە کراوە تاوەکو دوا بڕیاری لەسەربدرێت و وەک ساڵنامەیەکی نوێی خوێندن لەسنوری سلێمانی و ھەڵەبجە پەیڕەوبکرێت، ئەوەخراوەتەڕوو، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم لە١١ی ئادار تا ١٩ی ئەو مانگە دەستپێدەکات.
لە پرۆژەكەدا ئەوەش هاتووە پشووی بەھارە لەبری ئەوەی وەک ساڵانی ڕابردوو لە١١ی ئادارەوە بۆ ٢٤ی ئەو مانگە بێت، کەمکراوەتەوە بەجۆرێک لەڕۆژی ٢٠ بۆ ٢٤ی ئادار دەبێت.
بەگوێرەی پڕۆژەکە، تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم لە٢٢ی نیسان تاوەکو ٣٠ی نیسان دەبێت، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمیش لە٢٠ی ئایار تا ٢٩ی مانگ ئەنجام دەدرێت.
لەپڕۆژەکەدا پێشنیازکراوە تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی، لە١١ی حوزەیران تا ٢٠ی ئەو مانگە بێت، لەبارەی پۆلی ١٢ی ئامادەییشەوە، لەپڕۆژەکەدا دوو بۆچون خراونەتەڕوو، لە٢٠ی حوزەیران یاخود یەکی تەمموز ئەنجامبدرێت، بەڵام بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو خاڵە، وەزارەتی پەروەردە پێویستی بەبڕیاری گشتگیریی پارێزگاکانی ھەرێم ھەیە.
لەبارەی دوابڕیاریش لەسەر ساڵنامەی نوێی خوێندن، شادمان سەلام بەڕێوەبەری نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاندووە: پڕۆژەیەکی کۆتایی ڕەوانەی وەزارەتی پەروەردە کراوەو چاوەڕوان دەکەین، دوا بڕیار لەسەر ئەو پڕۆژەیە بدرێت و وەک ساڵنامەی نوێی خوێندن بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 
 
 

وەڵامێک بنووسە