ته‌كنه‌لۆژیا

گەورەترین فلاش میمۆرى لەجیهاندا دروستدەکرێت

کۆمپانیاى کینگستۆن دروستکردنى گەورەترین فلاش میمۆرى لەڕووى قەبارەى گلدانەوەوە ڕاگەیاند.

کۆمپانیاکە نیازى دەرکردنى یەکەیەکى “داتا تڕاڤلە ئەڵتیمات جى.تى” هەیە لەبازاڕەکاندا لەمانگى داهاتوودا، کە ئەوەش بەدوو تواناى گلدانەوەى قەبارە جیاوازى ١ تێرابایت و ٢ تێرابایت دەبێت فلاشەکە.

فلاشە نوێیەکە بەیەکەى یوئێس بى نوێوە دەکەوێتە بازاڕەوە لەجۆرى “یوئێس بى ٣.١” کە ئەم جۆرەش توانای گواستنەوەى داتا و زانیارى بەبڕى ١٢٨٠مێگابایت لەچرکەیەکدا دەبێت.

کۆمپانیاى کینگستۆن نرخى بۆ هیچ یەکێک لەو دوو جۆرە فلاشە نوێیە نەخستووەتەڕوو، فلاشەکەش تواناى بەستنەوە و کارکردنى هەیە لەگەڵ سیستمەکانى ویندۆز، ماک، لینۆکس و کڕۆم.

وەڵامێک بنووسە