هه‌مه‌ڕه‌نگ

سلێمانى.. خوێندکاران گردبوونەوە و داواى کەمکردنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندن دەکەن

بەشێک لە خوێندکارانى قۆناغى ئامادەییەکانى سلێمانى گردبوونەوە و داواى کەمکردنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندن دەکەن.

 ئەمڕۆ شەممە ٧ى کانونى دووەمى ٢٠١٧ ژمارەیەک لە خوێندکارانى ئامادەییەکانى سلێمانى گردبوونەوەیەکى ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و شەقامى سەرەکى سالمیان داخست.
یەکێک لەو خوێندکارانەى کە بەشدارى گردبوونەوەکەى کرد بە ئین ئاڕ تى ڕاگەیاند “هەفتەى پێشوو لەگەڵ بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى کۆبووینەوە و داواى کەمکردنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندنمان کرد، چونکە بەهۆى بایکۆتەوە دوو مانگ وانە خوێندنمان فەوتاوە”.
هەروەها وتى “بڕیار بووە هەتا کۆتایى هەفتە بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى وەڵاممان بداتەوە، بەڵام هەتا ئیستا وەڵامى نەداوینەتەوە بۆیە ئیمەش گردبوونەوەمان ئەنجامداوە و لە داهاتوودا هەڵوێستى ترمان دەبێت”.
لە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین زیاتر لە دوو مانگ مامۆستایان بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیان کرد، بەڵام لە سەرەتاى ساڵى ٢٠١٧ بایکۆت بەشیوەیەکى گشتى شکێنراو لەو ناوچانەى بایکۆتى تێدا کرابوو ئێستا وانەى تێدا دەخوێنرێت.

 

7712017_15943472_1255008357869323_418351658_o

وەڵامێک بنووسە