هه‌واڵ

مامۆستایان ده‌چنه‌ به‌رده‌م باره‌گای حزبه‌كان و بایكۆت درێژه‌ پێده‌ده‌ن..

خۆپیشاندانی‌ به‌شێك له‌ مامۆستایانی‌ ناڕازیی له‌ سلێمانی‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێكردو بڕیاریانداوه‌ بچنه‌ به‌رده‌م باره‌گای‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌.

مامۆستایان له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی‌ ڕۆژئاوای‌ سلێمانی‌ كۆبونه‌ته‌وه‌و دروشمی‌ “بایكۆت به‌رده‌وامه‌” ده‌ڵێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ به‌شێكی‌ قوتابخانه‌كان خوێندن ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه‌ و به‌شێك له‌ مامۆستایان بایكۆتیان شكاندووه‌.

791201715970757_1158195474295521_196608223_n

عادل حه‌سه‌ن ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ ناڕازی‌، به‌خه‌ندان-ی‌ ڕاگه‌یاند “پاش كه‌مێكی‌ تر له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی‌ رۆژئاواوه‌ به‌ڕێپێوان ده‌چینه‌ به‌رده‌م باره‌گای‌ یه‌كگرتوو”.

وتیشی‌ “بڕیاریانداوه‌ بچینه‌ به‌رده‌م باره‌گای‌ هه‌موو حزبه‌كان و په‌یامی‌ خۆمان بگه‌یه‌نین پێیان”.

له‌

خۆپیشاندانه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو، مامۆستایانی‌ ناڕازی‌ له‌ سلێمانی‌ چونه‌ به‌رده‌م باره‌گای‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌  و مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.

791201715934805_1158195494295519_1542575515_n791201715970580_1158195460962189_700300016_n

ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ ناڕازیی پێنجشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ئامانجیان له‌ چوونه‌ به‌رده‌م باره‌گای‌ حزبه‌كان “جارێكی‌ تر ئاگاداركردنه‌وه‌یانه‌ له‌ داواكارییه‌كانیان نه‌ك هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باره‌گاكانیان”.

داواكاری‌ سه‌ره‌كی‌ مامۆستایانی‌ ناڕازی‌ ده‌ستكاریكردنی‌ سیسته‌می‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، تائێستاش  به‌ڵێنی‌ خه‌رجكردنی‌ 100 بۆ 150 هه‌زاری مانگانه‌یان پێدراوه‌ بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ك ئه‌وه‌ش وه‌ك” پاره‌ی‌ هاندان” پێیان ده‌درێت.

 

وەڵامێک بنووسە