خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌مه‌ڕه‌نگ

سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین قوتابخانه‌كانی‌ جیهان

 
 
 

 كاتێك مرۆڤ گوێبیستی‌ وشه‌ی‌ “قوتابخانه‌” ده‌بێت، وێنه‌ی‌ پۆل و كورسییه‌كانی‌ دانیشتن و ته‌خته‌ڕه‌ش و قوتابیانی‌ دێته‌پێش چاو كه‌ به‌یانیان ده‌چنه‌ قوتابخانه‌ و ئێواران دوای‌ وانه‌خوێندن ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌كانیان، به‌ڵام قوتابخانه‌كان به‌ته‌نها بۆ فێركردنی‌ ژماره‌ و پیت و تیۆره‌كان نین، هه‌ندێكیان ئه‌وانه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و خوێندكارانی‌ فێری‌ جادوو و له‌شفرۆشی‌ و شتی‌ تر ده‌كه‌ن.

له‌خواره‌وه‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین قوتابخانه‌كانی‌ جیهان خراونه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌لایه‌ن پێگه‌ی‌ List Verse ئاماده‌كراون:

1- قوتابخانه‌ی‌ جادووگه‌ران

له‌ شاری‌ رۆزفیلی‌ ویلایه‌تی‌ شیكاگۆ كرایه‌وه‌ و دواتر گوازرایه‌وه‌ بۆ ویلایه‌تی‌ ماساچۆستس. هه‌ر له‌م ویلایه‌ته‌دا دوو سه‌د كه‌س به‌ جادووكردن ئیدانه‌كران و له‌ ساڵانی‌ 1692 و 1693 سزای‌ سێداره‌دان به‌سه‌ریاندا درا.

له‌م قوتابخانه‌یه‌دا 40 هه‌زار قوتابی هونه‌ره‌كانی‌ جادوو فێرده‌بن و زۆربه‌یان له‌ڕێی‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ مه‌شقیان پێده‌كرێت و چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دژی‌ پرۆگرامه‌كانی‌ خوێندنین، ته‌قه‌ له‌ قوتابخانه‌كه‌ كراوه‌.

2- قوتابخانه‌ی‌ برۆكلینی‌ ئازاد

له‌م قوتابخانه‌یه‌دا پرۆگرامی‌ خوێندن نییه‌ و قوتابیان ئازادن له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت بیخوێنن ته‌نانه‌ت گه‌ر بۆ كات به‌سه‌ر بردن و یاریكردنیش بێت.
له‌وه‌ سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قوتابیانی‌ ئه‌م قوتابخانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راسته‌قینه‌ی‌ قوتابخانه‌كه‌ن و مامۆستاكانی‌ به‌ هاوكاری‌ قوتابیان داده‌نرێن و رێگا به‌ هه‌موو قوتابیان ده‌درێت شوێنی‌ خوێندنیان دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ وانه‌ی‌ تێدا بخوێنن.

3- قوتابخانه‌ی‌ ئاینده‌ له‌ فیلادلفیا

به‌ گرنگترین قوتابخانه‌ی‌ ته‌كنۆلۆژیا له‌ جیهاندا داده‌نرێت، له‌ ساڵی‌ 2006 دامه‌زراوه‌ و مامۆستایان به‌ به‌كارهێنانی‌ شاشه‌ی‌ زیره‌ك له‌ بری‌ ته‌خته‌ڕه‌شی‌ جاران وانه‌كانیان ده‌ڵێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ك كتێبی‌ كاغه‌زی‌ به‌كارناهێنرێت و له‌ هه‌موو كارێكدا په‌نا بۆ ته‌كنۆلۆژیای‌ سه‌رده‌م ده‌برێت، ته‌نانه‌ت دۆڵابی‌ خوێندكاران به‌ كارتی‌ موگناتیسی‌ ده‌كرێته‌وه‌ و وانه‌ی‌ بیركاری‌ به‌ به‌رنامه‌ی‌ One Note ده‌وترێته‌وه‌ كه‌ ئه‌پێكه‌ تایبه‌ت به‌ نووسینی‌ تێبینییه‌كان.

5- قوتابخانه‌ی‌ Harvey Milk

6- قوتابخانه‌ی‌ Guluی‌ سه‌ره‌تایی

مامۆستایه‌ك به‌ناوی‌ شین كوین به‌ڕێوه‌ی‌ ده‌بات كه‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ 18 ساڵییه‌وه‌ چووه‌ته‌ گوندی‌ گولو. قوتابخانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شاخێكی‌ گونده‌كه‌ و ته‌نها رێگایه‌كی‌ ته‌سكی‌ به‌ردینی‌ هه‌یه‌ كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌.
زۆرجار قوتابیان له‌ كاتی‌ ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندنیان تووشی‌ رووداوی‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ و برینداربوون بوون و به‌وهۆیه‌وه‌ مامۆستاكه‌ ناچاربووه‌ به‌ هاریكاری‌ له‌گه‌ڵ‌ دانیشتوانی‌ گونده‌كه‌دا ته‌والێتێك له‌ناو قوتابخانه‌كه‌دا دروست بكه‌ن.

7- قوتابخانه‌ی‌ Aboی‌ سه‌ره‌تایی

یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكایه‌ له‌ژێر زه‌ویدا، له‌لایه‌ن جۆن كه‌ندی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكاوه‌ له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ڕی‌ سارد له‌گه‌ڵ‌ روسیا دروستكراوه‌.
جۆن كه‌ندی‌ هه‌وڵی‌ ده‌دا بینا حكومییه‌كان له‌ژێر زه‌ویدا دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی‌ هێرشی‌ ئه‌تۆمی‌ روسیادا هاوڵاتیانی‌ تیادا بپارێزرێت.
قوتابخانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك دروست كراوه‌ كه‌ بتوانێت به‌رگه‌ی‌ تیشكدانه‌وه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ به‌هێزی‌ 20 ملیۆن تۆن بگرێت.

8- قوتابخانه‌كان له‌ناو شه‌مه‌ندۆفێردا

خانمه‌ مامۆستای‌ هندی‌ ئیندێرجیت كورانا گرنگی‌ به‌ فێركردنی‌ ئه‌و منداڵانه‌ دا كه‌ له‌ناو شه‌مه‌ندۆفێره‌كاندا سواڵیان ده‌كرد، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆی‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ناتوانێت بیانباته‌ قوتابخانه‌یه‌ك بۆ فێركردنیان و له‌ ساڵی‌ 1985 به‌ فێركردنی‌ 4000 قوتابی‌ له‌ سه‌رانسه‌ری‌ هندستان به‌رنامه‌كه‌ی‌ ده‌ست پێكرد.

له‌م قوتابخانه‌یه‌دا منداڵانی‌ سه‌رشه‌قام و ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كارده‌كه‌ن و سواڵكه‌ره‌كانی‌ ناو شه‌مه‌ندۆفێره‌كان و منداڵی‌ خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان له‌ وێستگه‌كانی‌ شه‌مه‌ندۆفێردا كۆده‌كرێنه‌وه‌ و به‌ هۆكاری‌ سه‌رنجڕاكێشی‌ وه‌ك گۆرانی‌ و میوزیك و وێنه‌ فێری‌ نووسین و خوێندن ده‌كرێن.

به‌رنامه‌كه‌ به‌  4000 قوتابی ده‌ستی‌ پێكرد دواتر گه‌شه‌ی‌ كرد و دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌ڵگه‌یی دامه‌زراند به‌ناوی‌ قوتابخانه‌ی‌ روشیكا و چالاكییه‌كانی‌ به‌رفراوان كرد و بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆراك و چاره‌سه‌ری‌ ته‌ندروستی‌ پێشكه‌شی‌ منداڵه‌ هه‌ژاره‌كان بكات.

9- قوتابخانه‌ له‌ به‌له‌مدا

به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ساڵانه‌ دووجار له‌ به‌نگلادیش لافاو رووده‌دات به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ستخستنی‌ ئاوی‌ پاك و كاره‌با ئه‌سته‌م ده‌بێت و چوونی‌ قوتابیان بۆ قوتابخانه‌كان ده‌وه‌ستێت و به‌وهۆیه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاوه‌كان ماڵ‌ و ناوه‌ندی‌ چاودێری‌ ته‌ندروستی‌ و قوتابخانه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت.

100 قوتابخانه‌ له‌شێوه‌ی‌ به‌له‌م ئاو دروستكراوه‌ كه‌ به‌ وزه‌ی‌ خۆر كارده‌كات و كتێبخانه‌ی‌ بچووكی‌ تێدایه‌ و قوتابیان له‌ڕێیه‌وه‌ ده‌توانن ئینته‌رنێت به‌كاربهێنن و وانه‌كانیان بخوێنن.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ قوتابیان وانه‌كانیان ده‌خوێنن، قوتابخانه‌كه‌ له‌ شوێنێك له‌نگه‌ر ده‌گرێت و ژماره‌یه‌ك قوتابی‌ تر سه‌رده‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی‌ وانه‌كانیان بخوێنن و نزیكه‌ی‌ 70 هه‌زار قوتابی لێی‌ سوودمه‌دن ده‌بن.

10- قوتابخانه‌ی‌ Dongzhong ی‌ سه‌ره‌تایی

ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌شكه‌وتێكی‌ گوندی‌ تسمی‌ میاوی‌ چین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ هه‌ژاره‌كان و به‌وهۆیه‌وه‌ ناتوانرێت قوتابخانه‌یه‌ك دروست بكرێت بۆیه‌ به‌ناچاری‌ قوتابخانه‌كه‌ له‌ناو ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌دا دروست كراوه‌.

ناوی‌ قوتابخانه‌كه‌ به‌ زمانی‌ چینی‌ واته‌ “ناو ئه‌شكه‌وت” و له‌ ساڵی‌ 1984 كراوه‌ته‌وه‌ و هه‌شت مامۆستای‌ هه‌یه‌ و 186 قوتابی‌ تیایدا وانه‌ ده‌خوێنن.

__________
f.q

وەڵامێک بنووسە