خوێندن و په‌روه‌رده‌

خوێندكارانی سه‌ید سادق داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی خوێندن كه‌ن

ژمارەیەک خوێندکاری ١٢ی ئامادەیی لە سەیدسادق گردبوونەوە و داوای کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندنیان کرد.

ئەمڕۆ ١٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٧، ژمارەیەک خوێندکاری ١٢ی ئامادەیی چوونە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سەیدسادق و داوایان کرد پرۆگرامی خوێندنیان بۆ کەمبکرێتەوە.

خوێندکاران ئاماژەیان بەوە کرد، بەهۆی بایکۆتی دەوامەوە ناتوانن ئەمساڵ لە چوار مانگدا پرۆگرامی خوێندن تەواو بکەن.

 ئەوەشیان وت، بایکۆتی مامۆستایان لەماوەی سێ مانگی ڕابردوو زیانێکی زۆری پێگەیاندوون و داواش دەکەن پرۆگرامەکەیان بۆ کەمبکرێتەوە تاوەکو بتوانن لەو چەند مانگەی خوێندن کە ماوە، تەواوی بکەن.

ماوەی نزیکەی سێ مانگ مامۆستایان لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین دژی سیستمی موچە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و لە ئێستاشدا دەوامی ئاسایی لەو سنورانە دەستیپێکردووەتەوە، هەرچەندە بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی سورن لەسەر بایکۆت و دەربڕینی ناڕەزایی.

وەڵامێک بنووسە