خوێندن و په‌روه‌رده‌

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیکردنەوەکانەوە بریایدا

لەبارەی تاقیکردنەوە نیشتیمانی و وەزارییەکان وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەزمونەکانی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ی پۆلە کۆتاکان بۆ قوتابیانی ٩ی بنەڕەتی ڕۆژی ١٤ی حوزەیران (١٤ی ٦) دەستپێدەکات، بۆ پۆلی ١٢ی ئامادەییش ڕۆژ ١٥ی مانگ.

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ : لە هەفتەیەکدا دوو ئەزمون ئەنجامدەدرێت و جەژنی ڕەمەزانیش کە دەکەوێتە ناو ئەزمونەکانەوە، پشووی تایبەتی بۆ دانراوە.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ :خشتەی ئەزمونەکان لە پەیجی فەرمی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەراتییە گشتییەکانی پارێزگاکان بڵاودەکرێتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە