خوێندن و په‌روه‌رده‌

وەزیری پەروەردە: قەرەبووى ماوەی لە دەستچووی خوێندن بۆ قوتابیان دەکەینەوە

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، قەرەبووى قوتابیان سلێمانى دەکەینەوە و لە بەرژەوەندی ئەوان بڕیار دەدەین.

 دوێنێ چوارشەممە ١٨ى کانونى دووەمى ٢٠١٧ پشتیوان سادق، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم لە ناحیەى ڕزگارى سەربە قەزاى خەباتى پارێزگاى هەولێر لە میانى دانانى بەردی بناغەی کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی وتى “تاقیکردنەوە نیشتمانی و وەزارییەکان لە یەک ڕۆژ و پێکەوە ئەنجام دەدرێن و بۆ پۆلە ناکۆتاکانیش دەسەڵاتی تەواومان داوەتە پەروەردەکان خۆیان”.

هەروەها وتیشى  حکومەت کاری باشی لەسەر کەرتی پەروەردە کردووە، هەرچەندە ئێستا لەبەر قەیرانی ئابووری زیاتر لە ۳۷٠ پرۆژەمان وەستاوە”.

موو جی هوون، کونسوڵی کۆریای باشوور لە هەولێر کە ئامادەى مەراسیمەکە بوو وتى “پەروەردە کلیلی سەرکەوتنی ژیانە و بێ پەروەردە هەموو شتێک سنووردار و ناتەواو دەبێت”.

هەروەها وتیشى، کویکا لە زۆرینەی ناوچەکانی کوردستان قوتابخانەی دروست کردووە و دوێنێش لە هەڵەبجە بوون.

لەلایەن خۆشیەوە چوو گوانگ، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی کویکاى کۆرى وتی “مایەی شانازیمە کار لە بنیاتنانی دوو کۆمەڵگەی بنەرەتی دەکەین”.

 ڕێکخراوى کۆیکاى کۆرى ۳٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ پڕۆژەکانی ئێراق دابین کردووە کە نیوەی ئەو بودجەیەی بۆ هاوکاری حکومەتی هەێم دابین کراوە و بۆ کەرتی پەروەردە بە بڕی ۳٥ ملیۆن دۆلار هەشت پرۆژە و بە گشتی لە ئێراقیش نزیکەی ٦٥ پرۆژە جێبەجێ کراوە.

وەڵامێک بنووسە