هه‌مه‌ڕه‌نگ

هۆکاری دەروونی و کاریگەری لەسەر خواردن

بە گشتی باری دەرونی ناجێگیر کاریگەری لەرسەر تام و چێژی هەموو جۆرەخواردنێک هەیە
 

توێژینەوەیەک کە لە زانکۆیەکی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە و باسی لەوە كردووە كە باری دەرونی كەسەكان لە ڕووی دڵ خۆشی و دڵتەنگیەوە، كاریگەری لەسەر تامی ئەو خۆراكانە هەیە كە كەسەكە دەیخوات و بەپێی باری دەرونی كەسەكە تامی خواردن لە دەمیدا دەگۆڕێت.

توێژەرەكان باس لەوە دەكەن لە كاتی دڵخۆشی و دڵتەنگیدا، هەستكردن بە تامی چەوری كەمدەبێتەوە، لە بەرامبەردا هەستی تامكردنی ترشی تاڵی و سوێری زیاد دەكات، بۆیە زۆرجار مرۆڤ لەكاتی دڵخۆشیدا خۆراكە چەور و ناتەندروستەكان دەخوات. توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە كە لەو حاڵەتە دەرونیانەدا هەڵبژاردنی ئەو خواردنانەی كەسێك حەزی پێدەكات كارێكی قورس دەبێت،

ناتوانێت هەڵبژاردنی گونجاوی هەبێت، بەڕای پسپۆڕەكان ئەمەش بۆیەكەمجارە پەیوەندی نێوان باری دەرونی مرۆڤ و تامی خواردنەكان ئاشكرا دەبن، بۆ دڵنیا بونەوەی زیاتریش پسپۆڕەكان دەیانەوێت چەند توێژینەوەیەكی دیكە ئەنجام بدەن.

وەڵامێک بنووسە

بابه‌تی گرنگ

Close