ته‌كنه‌لۆژیا

خزمه‌تێكی تر سه‌رسورهێنه‌ری فه‌یسبووك..!

تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک خزمەتگوزاری و تايبەتمەندييەکانی لە رێگەی سايت و بەرنامەکانييەوە بۆ بەکارهێنەرانی خستۆتە بەردەست و بەردەواميش لە بەرەو پێشچووندايە، مەبەست لێی رەزامەندی بەکارهێنەرانيەتی.

ئەوەی وای لە فەيسبوک کردووە سەرکەوتووبێت بوونی کۆمەڵێک تايبەتمەندی و خزمەتگوزاری گرنگە کە بەکارهێنەر توانيويەتی سوودی لێ ببينێت و بەدووربێت لە زيان و مەترسييەکانی لايەنی ئاسايش و پاراستن.

ئاشکرايە زۆرينەمان لە رێگەی مۆبايلە زيرەکەکانەوە فەيسبوک بەکاردەهێنين و ژمارەی مۆبايلی خۆشمان لەسەری داناوە بۆ ئەوەی لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا بتوانين دەست بەسەر فەيسبوکەکەماندا بگرينەوە.

بەڵام رەنگە رۆژێک لە رۆژان مۆبايلەکەمان ون بێت ياخود هەرشتێکی نەخوازراوی بەسەردابێت و فەيسبوکيش کرابێتەوە، بۆ ئەمەش خودی کۆمپانيايەکە تايبەتمەندييەکی گرنگی خستۆتە گەڕ کە بەکارهێنەر زۆر بەئاسانی لە رێگەی کۆمپيوتەرەوە دەتوانێت ئەو ژمارە مۆبايلە لابدات و فەيسبوکەکەی دابخاتەوە.

واتە کاتێک مۆبايلەکەمان ديارنەما يان ونبوو، ئەوا دەتوانين کۆنتڕۆڵی فەيسبوکەکەمان بکەين و دايبخەينەوە، ئەويش لە رێگەی تايبەتمەندييەکەوەيە کە بەکارهێنەر دەتوانێت ئەنجامی بدات.

هەرکاتێک تووشی ئەو حاڵەتە هاتن دەتوانن ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەن بۆ داخستنەوەی فەيسبوکەکەتان:

– لە رێگەی کۆمپيوتەرەوە بچنە ناو ئەکاونتی فەيسبوکەکەت.
– بچنە بەشی سێتينگ.
– دواتر مۆبايل هەڵبژێرن.
– وەک لە وێنەکەدا ديارە ئەو ژمارە مۆبايلە ديلێت بکەن و بەشی دووەميش فەيسبوک لە مۆبايلەکەتدا لۆگ ئاوت بکە.

 

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

 

وەڵامێک بنووسە