خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

وەزیری پەروەردەی هەرێم روونكردنەوە لە سەر دیاریكردنی رێژەی پاشەكەوتی مووچە دەدات

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، پارەی هاندانی مامۆستایان ئامادەیە و لەبارەی  پێداچوونەوە بە سیستیمی پاشەکەوتیشدا بە ئومێدەوەن.

ئەمڕۆ ٧ی شوباتی ٢٠١٧، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان وتی “لە ئێستادا پارەی هاندانی مامۆستایان ئامادەیە و وەزارەتی دارایی سەرجەم ڕێکارەکانی تەواوکردووە و هەموو مامۆستایانیش دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکاری دواکەوتنی پارەکە بەهۆی ئاماده‌نه‌بوونی لسیتی مامۆستایانی قه‌زا و ناحیه‌کانه‌وه‌یە و چاوه‌ڕوانی ئه‌وان ده‌که‌ن لیسته‌کانیان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایانی شار و ناو شار له‌یه‌ک جیابکه‌نه‌وه‌.

ناوبراو هێمای بۆ ئەوەش کرد، نازانن ڕێژەی لابردنی پاشەکەوت چۆن دەبێت و وتیشی، لەبارە پێداچوونەوە بە سیستمی پاشەکەوتی موچەدا بە ئومێدەوەن.

لەمانگى تشرینى دووەمى ساڵى ڕابردوودا ئەنجومەنى وەزیران بڕیاریدا بڕى ١٥٠ هەزار دینار بۆ مامۆستایان و توێژەرانى کۆمەڵایەتى دەرەوەى شار و  ١٠٠ هەزار دینارش بۆ ئەوانەى ناو شار بەناوى دەرماڵەى هاندانەوە خەرج بکات.

وەڵامێک بنووسە