هه‌مه‌ڕه‌نگ

شه‌رم له‌ گریان مه‌كه‌و بگری !

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ زانكۆی ماركویت له‌ ولایه‌تی میشیگانی ئه‌مریكا ئه‌نجام درا ده‌ركه‌وت گریان سوودی زۆری بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ و ده‌بێته‌هۆی ده‌رپه‌ڕاندنی هه‌موو جۆره‌ ژه‌هرێك و له‌ش له‌ مادده‌ زیانبه‌خشه‌كان پاكده‌كاته‌وه‌.

هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت گریان خه‌مۆكی و نیگه‌رانی ده‌روونی ناهێڵێت و تووڕه‌یی له‌ناو ده‌بات. له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ توێژه‌ران ئامۆژگاری خه‌ڵكیان كرد كه‌ ڕێ‌ له‌ گریان نه‌گرن و له‌ هه‌ركاتێكدا پێویست بكات بگرین چونكه‌ فرمێسك چاوی مرۆڤ له‌ هه‌موو جۆره‌ میكرۆب و به‌كتریایه‌ك پاكده‌كاته‌وه‌ و ته‌پ و تۆز له‌و ئه‌ندامه‌دا ناهێڵێت.

هاوكات ئه‌و توێژینه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ ڕایگه‌یاند گریان پشوو به‌ ده‌روونی مرۆڤ ده‌دات و دووودڵی و ڕاڕایی كه‌مده‌كاته‌وه‌، هه‌موو ئه‌ه‌و مادده‌ زیانبه‌خشانه‌ له‌ جه‌سته‌ ده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ به‌هۆی تووڕه‌یی و په‌رچه‌كرداری توند و كێشه‌كانه‌وه‌ درووستبوون.

ئه‌و توێژه‌رانه‌ ڕایانگه‌یاند ڕێگرتن له‌ گریان ده‌بێته‌هۆی ژه‌هراوی بوون و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ده‌روونی درووست ده‌كات و كه‌سه‌كه‌ ته‌مه‌نی كورت ده‌بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ ژنان زیاتر و ته‌ندرووستتر ده‌ژین چونكه‌ گریان ڕاناگرن و زیاتر له‌ پیاوان توانای گریانیان هه‌یه‌ له‌ هه‌ركاتێكدا بیانه‌وێت.

وەڵامێک بنووسە