خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

پەروەردەى سلێمانى ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى، ئاگادارییەکى لە بارەى پڕکردنەوەى فۆڕمى سیستمى بایۆمەترى بۆ مامۆستیان و فەرمانبەرانى مۆڵەتى بێ مووچە بڵاوکردەوە.

بەپێى ئاگادارییەکەش کە ماڵپەڕى فەرمى پەروەردە بڵاوى کردوەوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە “داوا لە گشت ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەكەین كە مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە، بە زووترین كات سەردانی فەرمانگەكانیان بكەن، بۆ وەرگرتن و پڕكردنەوەی فۆڕمی بایۆمەتری”.

ئەوەش لە کاتێکدایە پڕکردنەوەى ئەو فۆڕمە، بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێم، تا ڕۆژی ١ی ئازاری ٢٠١٧ بەردەوام دەبێت.

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم، سیستمی بایۆمەتری بۆ فەرمانبەران ڕاگەیاند، کە ناوی سەرجەم مووچەخۆرانی تێدا تۆماردەکرێت.

وەڵامێک بنووسە