خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

وێنە.. پرۆژەی دابینكردنی كارەبا بە وزەی خۆر بۆ دوو قوتابخانەو بنكەیەكی تەندروستی كرایەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ٩ی شوبات پرۆژەی دابینكردنی كارەبا بە وزەی خۆر بۆ دوو قوتابخانەو بنكەیەكی تەندروستی لە هەولێر بە هاوکاری ئەمەریکا کراوەتەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا پڕۆژەکە بەهاوکاری كونسوڵخانەی ئەمەریكاو رێكخراوەی IOMی كۆچبەرانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە و کۆمپانیای پاوەر مێن پڕۆژەکەی درووستکردووە.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە پڕۆژەکە ٥٤٠ كیلۆوات واتا زیاتر لە (نیو مێگاوات) كارەبا بەوزەی خۆر بەرهەم دەهێنێت و تایبەتمەندێتییەكەی لەوەدایە لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتمانی و نەبوونی خۆر لەتوانادا هەیە بۆ ماوەیەك وزەی كارەباكە لەرێگەی پاترییەوە ئەمبار بکات.

هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەکەدا ڕایگەیاند ” ئەم پڕۆژەیە لەڕووی ئابووریی و ژینگەوە سوودێكی باشی هەیە، هیوادارین رێكخراوی ناوبراو لەداهاتوودا پرۆژەی دیكەی لەمشێوەیە لەشاروشارۆجگەكانی تری كوردستان بکاتەوە”.

 

وەڵامێک بنووسە