ته‌كنه‌لۆژیا

تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر نایاب بۆ ڤایبه‌ر زیادكرا

بەرنامەی پەیوەندی ڤایبەر لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە و بە بەردەوامی تایبەتمەندی تاک و بەهێزی بۆ زیاد دەکرێت.

 

لە نوێترین ئەپدەیتی ئەم بەرنامەیەدا، ڤایبەر هەڵبژاردەی سڕینەوەی وێنە و ڤیدیۆ پاش چەند چرکەیەک دەخاتە بەردەست بەکارهێنەران.

 

کاتێک لەڕێی نامەوە وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک بۆ هاوڕێیەکت دەنێریت، بەر لەوەی بینێریت، دەتوانیت لە خوارەوە لای چەپ ١ یان ٣ یان ٧ یان ١٠ چرکە هەڵبژێریت، پاش ئەو بڕە کاتە وێنە بینراوەکە لای هاوڕێکەت دیار نامێنێت.

 

کە وێنەکە دەگاتە لای کەسەکەی تر، سەرەتا تەڵخە، دەبێت پەنجەی بخاتە سەر پاشان دەردەکەوێت، لەو ساتەوە چرکە هەژمار دەکرێت و دوای تەواوبوونی چرکەکە هیچ رێگەیەک نییە بۆ دووبارە بینینی ئەو وێنەیە.

 

ڤیدیوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌

وەڵامێک بنووسە