هه‌واڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سكاڵا له‌سه‌ر مامۆستایه‌ك تۆمار ده‌كات

دوێنێ بە هۆی دروستبوونی دەمەقاڵێوە مامۆستایەک ھێرشدەکاتە سەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ناوبراویش سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکات، لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەش ڕونکردنەوە دەدات.

دوێنێ دووشەممە ١٣ی شوباتی 2017، لەناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، مامۆستا بەهمەن ئەحمەد لەگەڵ دڵشاد عومەر بۆتە دەمەقاڵەیان و ھێرشی کردۆتەسەری، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەش داوای دەستبەجێ دەستگیرکردنی ئەو مامۆستایەی کردووەو لەئێستاشدا ئەو مامۆستایە دەستبەسەرکراوەو سکاڵای یاساییشی لەسەر تۆمارکراوە.
لەڕونکردنەوەیەکیشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە کە لەپەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیەکە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە، ئاگاداری گشت فەرمانبەران و مامۆستایانی کردووە کە دۆسیەی تایبەت بە مامۆستا بەھمەن ئەحمەد ڕەوانەی دادگا کراوەو یاسا یەکلایی دەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە داواشدەکات، ھەموو لایەک خۆیان بەدوور بگرن لەلێکدانەوەی ناڕاست بۆ ئەو بابەتە لەکاتێکدا کەس غیاب نەدراوە، وەک ھەر فەرمانبەرێکی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەو مامۆستایەدا کراوە و ھەر روونکردنەوەیەکی نابەجێ بۆ ئەو بابەتە بکرێت، وەک بەڵگە لەدادگا بەکاردەھێنرێت.

جێگەی باسە دووێنێ دووشەممە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كێشەیەك دروست بوە لەنێوان مامۆستا بەهمەن‌و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەر دیاریكردنی كاتی ئینفیكاككردن، مامۆستا دڵشاد وتویەتی دەبێت لە 1/9ەوە مۆڵەتی بێموچەكە بكات‌و ئەویش بەگوێرەی ئەو نوسراوەی كردویەتی دەڵێ‌ لە 1/12ەوە داوای مۆڵەتی بێموچەم كردوە.

وەڵامێک بنووسە