هه‌واڵ

به‌م جۆره‌ ده‌توانن ناونیشانی خۆتان له‌ فه‌رمانبه‌ره‌وه‌ بگۆرن بۆ مامۆستا

بەپێی بڕیارێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى، ئەو فەرمانبەرانەى دەرچووى بەشەکانى ئامادەیى و پەیمانگا و زانکۆن، دەتوانن ناونیشانیان لە فەرمانبەرەوە بگۆڕن بۆ مامۆستا.

بەپێى نووسراوێکى بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى ڕۆژئاواى سلێمانى، ژمارە ٤٢٥٩ لەبەروارى ١٢ى شوباتى ٢٠١٧ کە  ئاڕاستەى گشت قوتابخانە و خوێندنگان و بەشەکانى پەروەردە کراوە، ئاماژە بەوەدەکات ” بەپێى نووسراوێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى – پەیمانگاى ڕاهێنان و گەشەپێدانى پەروەردەیى ژمارە ١٩٤٨ لەبەروارى ٢٤ى کانوونى دووەمى ٢٠١٧ ئاگادارى ئەو فەرمانبەرانە دەکەین کە هەڵگرى بڕوانامەى ئامادەیین بە هەرسێ بەشەکەیەوە واتە، زانستى و وێژەیى و پیشەیى و ئارەزوومەندن ناونیشانیان بگۆڕن بۆ مامۆستا، باسەردانى کۆلێژى بنیادى ئێوارانى زانکۆى سلێمانى بکەن بۆ تۆمارکردنى ناوەکانیان بەپێى ڕێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو هەروەها فەرمانبەران دەبێت لەو پسپۆڕییە بخوێنێت کە لەگەڵ بڕوانامەى ئامادەییەکەى یەکدەگرێتەوە”.

لە بارەى دەرچوانى زانکۆ و پەیمانگاکانیشەوە، ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، ئەو فەرمانبەرانەشى کە هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆ یاخود پەیمانگاکانن و ئارەزوومەندن ناونیشانیان بگۆڕدرێت لە فەرمانبەرەوە بۆ مامۆستا، دەتوانن فۆڕمى بەرایى فەرمانبەران پڕبکەنەوە بە گۆڕینى ناونیشانیان، پشتبەستن بۆ جۆرى بڕوانامەى ئامادەییان بە مەبەستى ناونوسکردن و بەشداریکردن لە خولى شیاندن سەردانى پەیمانگاى ڕاهێنان و گەشە پێدانى پەروەردەیى بکەن.

بەپێى زانیارییەکانى ئین ئاڕ تى، دەرچووانى ئامادەییەکان بۆ ناو تۆمارکردن دەبێت سەردانى کۆلێژى بنیادى ئێوانى زانکۆى سلێمانى بکەن و دەرچوانى پەیمانگە و زانکۆکانیش دواى پڕکردنەوەى فۆڕمى بەرایى دەتوانن لە پەیمانگاى ڕاهێنان و گەشەپێدانى پەروەردەیى خولى شیاندن بخوێنن.

هەر لە نووسراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە فۆڕمى بەرایى ئاراستەى گشت قوتابخانەو خویندنەگان و پەشەکانى پەروەردە کراوە و پێویستە لەماوەى ١٠ ڕۆژدا فۆڕمەکان ڕوانەى بەشى خۆى فەرمانبەران بکەنەوە لە دیوانى پەروەردە.

وەڵامێک بنووسە