هه‌واڵ

ئەنجوومەنی وەزیران ٣٥٦ كەس دادەمەزرێنێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەسەرداوای وەزارەتی تەندروستی 356 دەرچووی زانكۆ پزیشكییەكانی ھەرێمی كوردستانيان بۆ پارێزگاكان دامەزراندووە.
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، ٣٥٦ دەرچووی بەشی پزیشكی گشتییان بەگوێرەی پێداویسیتی ئەو كەرتە لەرێكەوتی ١٥/٢/٢٠١٧، دامه‌زراندووه‌.
دابەشكردنی دامه‌زراوانیش به‌ گوێره‌ی پێداویستی و ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ته‌ندروستی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
لە راگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشكراوە، ئەو دەرچووانەی بڕیاری دامەزراندنیان لەلایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دراوە، دەرچووی زانكۆكانی سه‌ڵاحەددین، سلێمانی و دھۆكن و لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی بووە.

وەڵامێک بنووسە