ته‌كنه‌لۆژیا

چۆن وێنه‌کانی ناو ئه‌لبوومه‌کانمان بخه‌ینه‌ ناو مۆبایله‌که‌مان به شێوازێک که واده‌ربکه‌وێت به مۆبایله‌که‌ت وێنه‌ی گیرابێت ؟

بێگومان هه‌ریه‌ک له ئێمه‌ وێنه‌‌مان هه‌یه‌ به ئه‌لبووم چی خێزانی بێت یاخود تاکه‌ که‌سی بێت یاخود ئه‌وانه‌ی تر بێت له‌گه‌ڵ هاورێ و که‌سه‌ نزیکه‌که‌مان به‌ڵام کێشه‌یه‌‌ک دێته پێشه‌وه‌ وێنه‌ی ناو ئه‌لبوومه‌کانمان به پێی تێپه‌ڕبوونی ساڵه‌کان به‌ره‌و کۆن بوون ئ‌هچێت ڕه‌نگه له‌ناویش بچێت بمانه‌وێت بیپارێزین له‌سه‌ر سیدی و دیڤیدی ، هتد یاخود بمانه‌وێت وێنه‌یه‌ک له‌ناو ئه‌لبوومێکدا ده‌ربهێنین بمانه‌وێت بیکه‌ینه‌ ناو مۆبایله‌که‌مانه‌وه‌ (ئه‌ندرۆید یاخود IOS) ڕه‌نگه بۆکردنی ئه‌و کاره پێویستمان به کۆمه‌لێک ئامراز بێت که کاتێکی زۆرمان لێ ببات به‌ڵام ئه‌مرۆ پرۆگرامێکی زۆر ناوازه‌تان پێ نیشان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ناو ئه‌لبوومه‌کانمان بکه‌ینه‌ ناو مۆبایله‌که‌مانه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ تێک بچێت و به جۆرێک ده‌ربکه‌وێت به مۆبایله‌که‌ی ناو ده‌ستت گیراوه  بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره بڕه پاره‌یه‌کیشی لێبده‌یت وه زۆر به ئاسانی کاره‌که‌ ئه‌نجام بده‌یت بێجگه له‌وانه‌ش ئه‌توانی دوای ئه‌وه‌ی کردمانه‌ ناو مۆبایله‌که‌وه‌ له‌رێگای USB ـه‌وه‌ بیگوازینه‌وه‌ بۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌مان و له‌وێدا بیخه‌ینه‌ سه‌ر سیدی و دیڤدی و فلاش و هه‌ر شتێک که خۆت بته‌وێت ….
پرۆگرامه‌که‌ ناوی : PhotoScan by Google Photos
ئێسته له‌گه‌ڵماندا بن بۆ چۆنیه‌تی کردنی
سه‌ره‌تا ئه‌و وێنه‌ی که هه‌مانه‌ له‌‌ناو ئه‌لبوومی وێنه‌کانمادا ده‌ریبکه‌و له‌سه‌ر مێزێکی دایبنێ وه گرنگ نیه گه‌ر وێنه‌که‌ له‌ به‌رز و نزمی تێکه‌وتبێت وه دواتر پرۆگرامی PhotoScan by Google Photos بکه‌وه‌ وه دواتر رێگه‌ به پرۆگرامه‌که‌ بده به داگرتنی ALLOW( ئه‌م رێگه‌ پێدانه بۆ ئایفۆن پێویست ناکات)
Screenshot_163
دواتر کامێرای مۆبایله‌که‌ت بکه‌ سه‌ر وێنه‌که‌ به‌ڵام هه‌وڵبده‌ با له‌ کامێراکه‌یدا گشت لایه‌کانی وێنه‌که‌ ده‌رچووبێت دواتر به‌شی خواره‌وه دابگره دوای داگرتنی ده‌ستت مه‌له‌رزێنه‌ له‌سه‌ر وێنه‌که‌ چوار جێگات پێ ده‌دات ڕووی کامێراکه‌ ببه‌ به‌ره‌و ئه‌و چوار لایه
زۆر په‌له‌ی لێمه‌که‌ هه‌وڵبده‌ به هێواشی و به مورتاحی کاره‌که‌ ئه‌نجام بده با ئه‌و شوێنه‌ی که کاره‌که‌ی لێ ئه‌نجام ئه‌ده‌یت با تاریک نابێت و سه‌رنج له‌‌و خاڵانه‌ بده‌ که کامێراکه‌ی بۆ ده‌جولێنیت
Screenshot_164
دوای ئه‌نجام دانی پرۆگرامه‌که هه‌ڵده‌ستێت به پشکنینی به‌ش به به‌شی وێنه‌که‌ هه‌ر به‌شێکی به‌سه‌رکه‌وتووی ته‌واوکرد نیشانه‌یه‌کی ڕاستی سه‌وز نیشان ئه‌دات به‌ڵام له‌یاد نه‌چێت ڕه‌نگه برێک کات بخه‌یه‌نێت ئه‌م به‌شه‌
Screenshot_165
ئێسته چوار وێنه‌ت پێده‌دات ئه‌توانی هه‌ر یه‌که‌یان به دڵی خۆت بکه‌یته‌وه‌ سه‌یری بکه‌یت که چی کارێکی بۆ کردووی
Screenshot_166
به کلیک کردن له هه‌ریه‌که‌یان ئه‌توانی ده‌ستکاری بکه‌یت له‌رێگای پرۆگرامه‌که‌وه‌ به‌وجۆره‌ی که خۆت ئه‌ته‌وێت چۆن ده‌ربچێت

له رێگای ئه‌م ئامرازانی که دیاری کراوه

له رێگای ئه‌م ئامرازانی که دیاری کراوه

دواتر ئه‌و جۆره‌ که ناته‌وێت له‌نێوان ئه‌و ٤ وێنه‌یه‌دا بسره‌وه‌
Screenshot_168
دوای ئه‌وه‌ ئه‌و جۆرانه‌ی به دڵتبوو له به‌شی سه‌ره‌وه‌دا SAVE ALL دابگره
Screenshot_169
دواتر له گه‌له‌ری مۆبایله‌که‌تدا ئه‌توانی وێنه‌کان ببینیته‌وه‌ به سه‌رکه‌وتووی ! پیرۆزه
Screenshot_170
بۆ داگرتنی پرۆگرامه‌که‌ :
بۆ ئه‌ندرۆید : کلیک لێره‌ بکه بۆ داگرتنی
بۆ IOS : کلیک لێره بکه بۆ داگرتنی

وەڵامێک بنووسە