خوێندن و په‌روه‌رده‌

زانكۆی سلێمانی یەك هەفتە پشووی راگەیاند

سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌ وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند: له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئازار دا یه‌ك هه‌فته‌ پشوو ده‌درێت به‌ قوتابیانی زانكۆ و پاشان خوێندنی كۆرسی دووه‌م ده‌ستپێده‌كاتەوە.

د.ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌ وه‌كاله‌ت راگه‌یاند: دوای تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ وه‌ك پشوو ده‌درێته‌ قوتابیان و له‌دوای ئه‌و هه‌فته‌یه‌ك خوێندنی كۆرسی دووه‌م ده‌ستپێده‌كاتەوە.
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌ وه‌كاله‌ت وتیشی: پشووی قوتابیانی زانكۆی سلێمانی له‌ 16ی ئازاری 2017 بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ ده‌بێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌كه‌ كه‌ پارساڵ پشووی وه‌رزی یه‌كه‌م له‌ 5ی ئازاری 2017 وه‌ ده‌ستیێێكردبوو.
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌ وه‌كاله‌ت جەخی لەوە كردەوە تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌ك ساڵی رابردوو ده‌بێت و له‌مساڵیشدا سێ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت واتا تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی یه‌كه‌م و وه‌رزی دووه‌م و كۆتایی ساڵ.

 

وەڵامێک بنووسە