خوێندن و په‌روه‌رده‌

به‌ بڕیاری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ كه‌ركوك له‌پڕۆگرامی‌ خوێندنی‌ پۆلی‌ شه‌شدا به‌شێكی‌ وانه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ لاده‌برێت –

به‌شی‌ خوێندنی‌ كوردی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ كه‌ركوك، بڕیاری‌ لابردنی‌ به‌شی‌ شه‌شه‌می‌ وانه‌ی‌ ئه‌ده‌بی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ پۆله‌كانی‌ شه‌شی‌ ئاماده‌یی‌ به‌ هه‌ردوو به‌شی‌ زانستنی‌ و وێژه‌ییه‌وه‌، دا. له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ لابردنی‌ ئه‌و به‌شه‌ی‌ وانه‌ی‌ ئه‌ده‌بی‌ عه‌ره‌بی‌، نه‌به‌ز رۆسته‌م به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ خوێندنی‌ كوردی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌ده‌ی‌ كه‌ركوك، به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی‌ راگه‌یاندووه‌، له‌به‌ر قورسی‌ ئه‌و به‌شه‌ی‌ وانه‌ی‌ ئه‌ده‌بی‌ عه‌ره‌بی‌، بڕیاری‌ لابردنیمان بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ (2016 – 2017) داوه‌. نه‌به‌ز ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، كه‌ ئه‌و به‌شه‌ قورسترین به‌شی‌ ئه‌ده‌بی‌ عه‌ره‌بی‌ بووه‌ بۆ پۆلسی‌ شه‌شی‌ زانستی‌ و وێژه‌یی‌،  قورساییه‌كی‌ زۆریشی‌ خستبووه‌ سه‌رشانی‌ خوێندكاره‌كانمان، بۆیه‌ بڕیاری‌ لابردنیمان داوه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ باس له‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ‌: به‌شی‌ خوێندنی‌ كوردی‌ فه‌رمانێكی‌ به‌ ژماره‌ 3050 له‌ 26ی‌ شوبات ده‌كردووه‌, كه‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌ لابردنی‌ به‌شه‌كه‌و كورتكردنه‌وه‌ی‌ پڕۆگرامی‌ ئه‌ده‌بی‌ عه‌ره‌بی‌ كراوه‌, له‌مساڵ و ساڵانی دوایشدا ئه‌و به‌شه‌ ناخوێنرێت و لاده‌برێت.

وەڵامێک بنووسە