به‌یاننامه‌چالاكی

بەیاننامەی مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان بەبۆنەی ڕاپەرینی ئازاری ۱۹۹۱ .

4444

بەبۆنەی تێپەر بوونی ۲٦ ساڵ بەسەر ڕاپەرینە مەزنەکەی ( ٥ / ۳ / ۱۹۹۱ ) پیرۆزبایی لەسەرجەم دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەکەین ، ئومێدەکەین ئەو یادە ببێتە هەوێنی ئاشتی و برایەتی و پێکەوە ژیانی سەرجەم چین و توێژەکانی هەڕێمی کوردستان و کۆتایی هێنان بە ململانێی حزبە سیاسیەکان و هێنانەدی ئەو هیواو ئامانجانەی کە خەڵک لەپێناویاندا ڕاپەرین و قوربانیاندا و شکستیان بەڕژێمی فاشیست هێنا ، دەخوازین ساڵیادی ڕاپەڕین گەڕانەوەی ئاشتی و ئارامیش بێت بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان .

دووبارە پیرۆزە ئەو یادە ..
هەرشەکاوە بێ ئاڵای کوردستان ..
سەربەزی بۆ شەهیدانی ئەو یادە و شەهیدانی ڕێگای چاکسازی و پاڕێزەرانی خاک و وڵات.

مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان
٤ – ۳ – ۲۰۱۷۷ هەولێر

 
 

وەڵامێک بنووسە