هه‌مه‌ڕه‌نگ

٩ هەڵسوکەوت کە کەسە سەرکەوتووەکان ئەنجامی دەدەن

هەمیشە کەسانی سەرکەوتوو نمونەی باڵان. دەمانەوێت ئاشنای ئەزمونەکانیان بین تاکو ئێمەش بتوانین سودیان لێوەرگرین و لە ژیانی رۆژانەماندا بەکاریان بهێنینەوە.
ئەمانەش ئەزمونی چەندین کەسایەتی جیهانی وەک: سەرکردە، بزنسمان، خاوەن پرۆژە و بیرمەندەکانن لە جیهاندا:
١-نرخی کات دەزانن
کەسە سەرکەوتووەکان سود لە کات وەردەگرن، نایانەوێت بەشی زۆری ژیانیان بە خەو بەسەربەرن، هەر بۆیە زوو لەخەو هەڵدەستن.
٢-پلەبەندی لە کارەکانیاندا دەکەن
واتە دەزانن چ کارێک لەویتر گرنگترە و دەبێت زووتر ئەنجام بدرێت. بێگومان خۆشیان بە شتی لاوەکییەوە سەرقاڵ ناکەن و هەمیشە لیستی کارەکانیان بە پێی پلەبەندی ئامادەکردووە.
٣-وەرزش دەکەن
ئەوان دەزانن بۆ ئەوەی مێشکێکی باشیان هەبێت بۆ بیرکردنەوە یەکەم جار پێویستیان بە لاشەیەکی تەندروست هەیە. هەر بۆیە وەرزش لە لیستی کارەکانی رۆژانەیاندایە.
٤-ئامانجەکانیان دیاری دەکەن
دەستەواژەی “من دەمەوێت پێشکەوم”، یان “من دەمەوێت سەرکەوتوبم” تەنها بەس نییە. دەبێت ئامانجەکانت زیاتر ورد و روون بکەیتەوە، پلانی بۆ دابنێیت و هەوڵی جدی بۆبدەیت.
٥-باڵانس رادەگرن
تەنانەت ئەو کەسانەی کە پۆست و پلەی زۆر گەورەشیان هەیە باس لە گرنگی تەرخانکردنی کات دەکەن لەگەڵ ئەو کەسانەدا کە خۆشیان دەوێن. دڵنیابە لەوەی کە پێویستت بەوەیە هەندێک کات تەرخان بکەیت بۆ ئەو کەسانەی هەست بە ئاسودەیی دەکەیت لەگەڵیاندا و سترێس و بیزاری کارت لەبیر دەبەنەوە.
٦-خۆیان ئامادە دەکەن
هەر لە خۆگۆڕین و جانتا پێچانەوە و ئامادەکردنی خواردن بۆ رۆژی دواتر  تا کارە گەورەکان ئەمانە نشانەی کەسە سەرکەوتووەکانە.. ئەوان پێیان وایە کە دەبێت پێش هەڵاتنی رۆژێکی نوێ هەموو شتێکیان ئامادەبێت.
٧-داوای یارمەتی دەکەن
هیچ کەسێک ناتوانێت بە تەنها سەرکەوتنی زۆر مەزن بەدەست بهێنیت. سەرچاوەی ئیلهام و زیرەکیی تۆش کەسانی چوار دەورتن. هەربۆیە چواردەورت پڕبکە لە کەسانی بەتوانا و زیرەک و دوودڵ مەبە لەوەی هەمیشە راوێژیان پێ بکەیت.
٨-کۆڵنادەن
زۆربەی کەسە سەرکەوتووەکان لە جیهاندا ئەو کەسانەن کە چەندین جار شکستی زۆر گەورەیان هێناوە و هەستاونەتەوە. هەرگیز کۆڵیان نەداوە و بەردەوام بوون لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان.

وەڵامێک بنووسە