هه‌واڵ

خوێندکاران لەڕێنماییەکی تاقیکردنەوەکان ئاگاداردەکرێنەوە

پەروەردە ئاگاداریەک ئاراستەی سەرجەم ئەو خوێندکارانە دەکات کە بەنیازن تاقیکردنەوەی قۆناغی نۆی بنەڕەتی ئەنجامبدەن، بەرپرسێکی پەروەردەش ڕایدەگەیەنێت، “ئەگەر خوێندکار بەشداری ھەر تاقیکردنەوەیەک نەکات، لەو وانەیە سفری پێدەدرێت و دواتر بەکەوتوو ئەژمار دەکرێت”.
 

لەمڕۆوە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ ـ ٢٠١٧) دەستپێدەکات، بەڵام زۆرێک لەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت درێژە بەخوێندن بدەن و بەشێوەی دەرەکی تاقیکردنەوە ئەنجامبدەن، بەنیازن تەنھا تاقیکردنەوەی نیشتیمانی کۆتایی ساڵ ئەنجامبدەن و تاقیکردنەوە وەرزیەکان نەکەن.

لەوبارەیەوە نوردەین عوسمان بەڕێوەبەری تەکنیکی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بۆ ssnڕاگەیاندو وتی:”ئەگەر ھەر خوێندکارێکی دەرەکی بۆ قۆناغی نۆی بنەڕەتی بەشداریی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم و دوەم نەکات، ئەوا لەو وانەیە سفری پێدەدرێت و بەکەوتوو ئەژماردەکرێت”.

وتیشی:”تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزەکان بۆ خوێندکارانی نۆی دەرەکی لە١٠٠ نمرە دەبێت و ھەردوو وەرزەکەش کۆدەکرێتەوە، دواتر لە٤٠%ی لەسەرە کە بەکۆششی ساڵانە ناوی دەبرێت و تاقیکردنەوەی نیشتیمانیش لە٦٠%ی لەسەرەو دواتر ھەردوکیان کۆدەکرێنەوەو دابەشی دوو دەکرێن”.

بەرپرسەکەی پەروەردەی سلێمانی تەئکیدیشیکردەوە، بۆ تاقیکردنەوەی نیشتیمانی کۆتایی ساڵیش، سەرجەم پرسیارەکان بەشێوەی لە١٠٠% بەھەڵبژاردن دەبێت  و ھەمان میکانیزمی ساڵی ڕابردوو بۆ تاقیکردنەوەکان پەیڕەودەکرێت.

وەڵامێک بنووسە