هه‌مه‌ڕه‌نگ

پێنج نیشانە کە دەکرێت ئاماژە بن بۆ زیرەکی مرۆڤ

کۆمەڵێک نیشانە هەن کە دەکرێت لە خو و کرداری ڕۆژانەدا بەدی بکرێن، زۆرکات ئاماژەن بۆ زیرەکی و زۆری تواناکانی مرۆڤ.

  بە گوێرەی ماڵپەڕی yasmina، کۆمەڵێك کردار و خوی ڕۆژانە هەن کە دەکرێت ئاماژەبن بۆ زیرەکی مرۆڤ:

ژیری:

ژیری مرۆڤ دەکرێت بە یەکێك لە نیشانەکانی زیرەکی دابندرێت، بەتایبەت لە ڕووی شێوازی هەڵسوکەوتەوە لە زۆرینەی دۆخەکاندا، کەسانی زیرەك زۆرکات دەزانن چۆن لە ژێر دۆخی قورس و پەستاندا کاردەکەن و خۆیان دەگونجێنن.

ئارەزووی زانین:

ئارەزووی زانین و ویستی فێربوون دەکرێت بە یەکێك لە نیشانەکانی زیرەکبوونی مرۆڤ دابندرێت، چونکە زۆرکات کەسانی زیرەك ئارەزووی زانینی وردەکارییەکانی شتەکان دەکەن و شیدەکەنەوە، بۆیە زۆر دەپرسن.

گەورەبوون:

گەورەبوونی بیرکردنەوە و مێشكی مرۆڤ، و وریابوون و بە ئاگابوون لە ڕووداو و بارودۆخەکان لە ڕووی ئەرێنی نەرێنییەوە، یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکانی زیرەکی مرۆڤ.

بەرپرسیارێتی:

کەسانی زیرەك دەکرێت پشتیان پێببەسترێت و بەرپرسیارییەتی هەڵدەگرن، لە بەرامبەردا کەسانی بێسەروبەری لە کارەکانیاندا نابن بە کەسانی نا زیرەك، بەڵکو بەرپرسیارییەتی واتە ئەنجامدانی کاری پێویست و سەرکەوتن تیایدا نەك ڕێکخستن بەتەنها.
f.q

وەڵامێک بنووسە