چالاكیهه‌واڵ

هه‌ڵویستی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان قوتابیانی كوردستان له‌سه‌ربریاری هه‌ژمار نه‌كردنی نمره‌كانی زمانی كوردی پۆلی(12)

 

به‌رێز/وه‌زیری خوێندنی باڵا و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
قوتابیانی خوشه‌ویست مامۆستایانی پارێزه‌ری ناسنامه‌ی كوردایه‌تی و رۆشنبیران و ئه‌كادیمیست و په‌رۆشانی مانه‌وه‌ی كلتور و به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری،ئێمه‌ له‌ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان ناره‌زایه‌تی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌ هه‌مبه‌ر هه‌ژمارنه‌كردنی نمره‌كانی زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئاین بۆ قوتابیانی پۆلی (12) .
زمانی كوردی وه‌ك ناسنامه‌ی كوردایه‌تی و كوردستانی بوونی خاك و وڵاتمان هه‌میشه‌ ئه‌و پرسه‌ بووه‌ كه‌ ئێمه‌ی كورد شه‌هید و قوربانیمان له‌ پێناویدا داوه‌ و ململانێمان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانمان له‌سه‌ری ،وه‌ یه‌ك له‌ مه‌رجه‌كانی هه‌موو دانوستانه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخواز بووه‌ له‌ رێكه‌وت و په‌یماننامه‌كان،لامان سه‌یره‌ كه‌ وه‌زاره‌تێك به‌ پێچه‌وانه‌ی پیشه‌ی خۆی كه‌ ده‌بووه‌ هه‌وڵی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و زیاتر گرنگیدانی بوایه‌ به‌ زمانی كوردی،كه‌چی هه‌موو پێوه‌رێكی زانستی و رۆشنبیری ئه‌كاریمی لای ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ بۆته‌ زمانی بێگانه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ رێكخراوی گه‌شه‌پێدان هه‌میشه‌ هانی ئه‌ندامان و لایه‌نگیرانمانداوه‌ بۆ فێربوونی زمانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ نكۆڵی و رێگری له‌ فێربوونی ئه‌و زمانه‌ بێگانانه‌ ناكه‌ین له‌ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ مامۆستایانی ئاماده‌ی و زانكۆ و رۆشنبیرو رێكخراوه‌كان له‌ هه‌ر كارو ناره‌زیه‌تیه‌كی مه‌ده‌نیانه‌ دژی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا،له‌هه‌مانكاتدا هیوادارین كه‌ وه‌زاره‌ت به‌كاری پیشه‌ی خۆی هه‌ستێت و هه‌ست به‌مه‌ترسی ئه‌و بڕیاره‌ی بكه‌ت له‌مه‌ر له‌ناوچوونی زمانی كوردی و مێژووی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له‌و بڕیاره‌ی په‌شیمان بێته‌وه‌.
له‌ كۆتایدا ئومێد و هیوامان به‌ ده‌نگی گه‌ل و نارازی جه‌ماوه‌ری هه‌یه‌ بۆ گۆرانكاری له‌ هه‌ربڕیارێك كه‌ زیان به‌ كلتور و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان بگه‌یه‌نێت.
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان
هه‌ولێر 26/3/2017

وەڵامێک بنووسە