ته‌كنه‌لۆژیا

نوێترین تایبەتمەندی مەسنجەر!

کۆمپانیای فەیسبوک کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێیان بۆ خزمەتگوزاری مەسنجەر زیاد کرد، بەهۆیەوە بەکارهێنەران دەتوانن “ریئەکشن” بۆ ئەو وێنە و ڤیدیۆانە دەرببڕن کە لە مەسنجەر پێیان دەگات و دەشتوانن بەکارهێنەرانی دیکە مێنشن بکەن.

 

ئەم خزمەتگوزارییە نوێیانە تەنها بۆ گروپ چاتی مەسنجەر بەکار خارون، بەشداربووانی گروپ چات دەتوانن پەنچە لەسەر وێنە یان ڤیدیۆ رابگرن و کاردانەوەی خۆیانی لەسەر دەرببڕن، بەم شێوەیەی لە وێنەکەی خوارەوەدا دەردەکەوێت.

 

 

لەگەڵ ئەمەشدا، ئەندامانی گروپ چات دەتوانن یەکتری مێنشن بکەن، سەرەتا هێمای @ دابنێ و ناوی کەسەکە بنوسە، ئەو کەسە نۆتیفیکەیشنێکی بۆ دەچێت کە لەو چاتەدا مێنشن کراوە.

 

ئەم تایبەتمەندییەیان بۆ بە ئاگا هێنانەوەی ئەو کەسانە باشە کە گروپ چاتەکەیان پشتگوێ خستووە.

وەڵامێک بنووسە