هه‌واڵ

حكومەت بەڵێنەكانی بەرانبەر مامۆستیان نەبردەسەر

بەپرسی ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت حكومەت بەڵێنەكانی بەرانبەر مامۆستیان نەبردەوەتە سەر و دەشلێت لە ماوەی پێنج مانگدا تەنیا یەك موچەی هاندانی داوە بە مامۆستایان .
عەبدوالخالق ماوەتی بەپرسی ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتوو بە كوردیوی ڕاگەیاند” بەداخەوە حكومەت بەڵێنەكانی بەرانبەر مامۆستایان نەبردەوەتە سەر و لە ماوەی پێنج مانگدا تەنیا یەك موچەی هاندانی داوە بە مامۆستایان كە ئێستا بەرەو كۆتایی خوێندن دەڕۆین و دەبوو شەش موچەی هاندان خەرج بكات بۆ مامۆستایان”
وتیشی” لە كۆبونەوەی چەند ڕۆژی ڕابردوی یەكێتی مامۆستایان و وەزیری پەروەردەش هیچ بەلێنێكی دڵخۆشكەر بە مامۆستایان نەدراوەو پێداچونەوە بە سیستمی پاشەكەوتی موچەی مامۆستایانیش هیچ بنەمایەكی نیە”.
لەبارەی پارەی هاندانی رێكخراوە ئەڵمانیە كە ماوەتی وتی” ئەم پرۆسەیە بۆ یەك جارە و ئەو مامۆستایانەی هاتووچۆی ناوچە زۆر دوورە دەستەكان دەكەن بڕی ٣٠٠ دۆلاریان پێدەدرێت و ئەوانەشی لەناوچە دوورەكانن بڕی ٢٢٥ دۆلاریان پێدەدرێت “

 

عەبدوالخالق ماوەتی ،ئاماژەی بەوەشدا ” ژمارەی ئەو مامۆستایانەی سودمەند دەبن بریتییە لە حەوت هەزار و ٢٥٥ مامۆستا مامۆستا كە لە ٨٤٨ قوتابخانە و خوێندنگە دەوام دەكەن “

وەڵامێک بنووسە