خوێندن و په‌روه‌رده‌

بەشێک لە خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی لە هەڵەبجە گردبوونەوە

نزار کەریم – هەڵەبجە

ژمارەیەک لە خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی لە هەڵەبجە گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داویان کرد پرۆگرامی خوێندن کەمبکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە بەشێک لە خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی لە بەردەم پەروەردەی گشتی هەڵەبجەدا گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

لە گردبوونەوەکەدا ئەو خوێندکارانە داوایان کرد کە یان ساڵی خوێندنیان بۆ درێژ بکرێتەوە یاخود پرۆگرامی خوێندنیان بۆ کەمبکرێتەوە.

یەکێک لە خوێندکارەکان وتى (( نمرەکانیان باش نییە و ئەگەر وابڕوات ناتوانن بەشداری تاقیکردنەوەی کۆتایی بکەن بەم بارودۆخەوە.

دوای ڕووماڵی گردبوونەوەکە لەلایەن ئێن ئاڕ تییەوە، سۆران عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی هەڵەبجە چووە لای خوێندکارەکان و ڕایگەیاند، لەگەڵ داواکارییەکانی ئەواندایە و ئامادەشە لەگەڵیاندا بچێتە هەولێر.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی گردبوونەوە و داوایان کرد کە پرۆگرامی خوێندنیان بۆ کەمبکرێتەوە.

ساڵی ڕابردوو لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندندا مامۆستایانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین دژی سیستمی پاشەکەوتی موچە نزیکەی سێ مانگ بایکۆتی دەوامیان کرد، کە ئەوەش بووە هۆی دواکەوتنی پرۆسەی خوێندن لەو ناوچانەدا.

وەڵامێک بنووسە