خوێندن و په‌روه‌رده‌

وەزارەتی خوێندنی باڵا مژدەیەک دەداتە دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئەژمار بکات.

 ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد سابر، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە تاقیکردنەوە ستانداردە نێودەوڵەتیەکان بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئەژمار بکرێت، بۆیە خوێندکارانەى دەرچوى پۆلى ١٢ ئامادەیى کە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکانى وەک (SAT1 and SAT2 ) و(AlEUEL EXAM) ئەنجام داوە، دەتوانن لە کاتى پێشکەشکردنى داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامى تاقیکردنەوەکانیان هاوپێچ بکەن تا بۆیان ئەژمار بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم تاقیکردنەوانە لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکان خوێندکاران دەتوانن پێیى بچنە پیشبڕکێ، دواى ئەوەى لەلایەن کۆمیتەیەکەوە ڕێنمایى بۆ دەردەچێت، لە ئەمساڵیشەوە دەچێتە بوارى جێبەجێ کردنەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆنفرانسەکەدا ناوبراو وتی، سیستمى وەرگرتنى ڕاستەوخۆیى زانکۆ، کە لە ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) دەست بەجێبەجێکردنى کرا، بەشێوازێکى فراوان لەلایەن دەرچوانى پۆلى دوانزدەى ئامادەیى و کەسوکاریان پێشوازییەکى گەرمى لێکرا و بەهۆى جێبەجێکردنى ئەو سیستمە نوێیەوە فشار لەسەر بەشە ناوخۆیى زانکۆکانیش کەم بوەوە.

وەڵامێک بنووسە