خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

ڕەوشی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی بەغدا چۆنە؟

بەشی زمانی کوردیی لە زانکۆی بەغدا لە ساڵی ١٩٥٩ وە دامەزراوە و تا ئێستاش بەشەکە ڕووبەڕووی چەند گرفتێکی ئیداری دەبێتەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. حەیدەر ئەبو زەهرا سەرۆکى بەشى زمانى کوردى لە کۆلێژى پەروەردەى زانکۆى بەغدا ڕایگەیاندووە ” بەهۆی نەبوونى ستافى زانستى لەبەشی زمانی کوردی، ئەگەر وا بڕوات بەشەکەمان بەناچارى دادەخرێت”.

سەرۆکى بەشى زمانى کوردى باس لە چالاکیەکانى بەشەکەیان دەکات و دەڵێت “بەشى زمانى کوردى لە ساڵى (١٩٥٩) دامەزراوە، لەو کاتەوە تا ساڵى (٢٠١٧) هیچ چالاکیەکى زانستى نەبوە، بەڵام لەم ساڵدا بەشەکەمان دەستى بەکۆمەڵێک چالاکى زانستى و ئەکادیمى کرد گرنگترینیان ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى یەکەمین کۆنفرانسى زانستى تایبەت بەزمان و ئەدەب و ڕێگەکانى وانەوتنەوە بوو، کە لەسەرەتاى ئەم مانگە بەبەشدارى مامۆستایانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و خستنەروى (٢٤) توێژینەوە لە بەغدا بەڕێوەچوو”.

 وتیشى “ئامانجمان لە بەستنى ئەو کۆنفرانسە دروستکردنى پردى پەیوەندى نێوان بەشەکەمان و زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بوو”.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا د. حەیدەر ئەبو زەهرا ڕایگەیاندووە “شارەکانى خوارو و ناوەڕاستى عێراق لە هەر شوێنێکى دیکە زیاتر پێویستیان بەمامۆستاى زمانى کوردى هەیە  ، لە ئێستاشدا بەخوێندنى بەیانیان و ئێواران (٦٠٠) خوێندکارمان هەیە، هەرچەندە کێشەى لۆجستیمان نیە، بەڵام کێشەى زۆرمان لە نەبونى ستافى زانستى هەیە”.

وەڵامێک بنووسە