هه‌مه‌ڕه‌نگ

کێشەیەکى دیارى تر لە موبایلى گالاکسی ٨ دەرکەوت

دواى ئەوەی لە ماوەى ڕابردوودا چەند کێشەیەکی وەک سووربوونەوەى شاشە و  کێشەى پەیوەندى وایفای و شەحنکردن لە موبایلى گالاکسی ئێس ٨ دەرکەوتن، لە ئێستاشدا کێشەیەکى ترى لە موبایلەکە دەرکەوتووە کە پێدەچێت مەترسیدارتربێت.

بەشێکى دیار لە بەکارهێنەرانى گالاکسی ئێس ٨ و  ٨ئێس پلەس  سکاڵایان لەوە کردووە کە موبایلەکانیان بە بێ ویستى  خۆیان دەکەوێتە ئیش واتە بە شێوەیەکى خۆنەویست ئیشدەکاتەوە و ئەمەش وەک کێشە لێکدراوەتەوە.

یەکێک لە بەکارهێنەران وتوویەتى “من زۆر بێزارم لەم کێشەیەى موبایلەکەم  و لە کاتێکدا کوژاندومەتەوە لە ناکاو چەند هێمایەکە لە خوارى شاشەکە دەردەکەوێت و دواتر موبایلەکە دەکەوێـتەوە کار”.

بەشێک لە شارەزایانیش وتوویانە، لەوانەیە بەهۆى ناسینەوەى پەنجە مۆر یان ڕەنگى چاو و قەبارەى و شێوەى دەموچاوى خاوەنەکەیبێت و کە لەو کاتەدا موبایلەکە وەک ڕێگەپێدانى کارکردن وەریدەگرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا کۆمپانیاى سامسۆنگ هیچ ڕوونکردنەوەیەکى لە سەر ئەو کێشانە نەداوە.

وەڵامێک بنووسە