خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

بەشێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

بەشێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بۆ ماوەیەک ڕێگەی سەرەکی نێوان سلێمانی – کەرکوکیان داخست.

خۆپیشاندەران دەڵێن لە دەوای سوتانی بەشە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانییەوە کێشەی ئاو و کارەبایان هەیە و تا ئێستا کێشەکان چارەسەر نەکراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کردووە.

سەر لە ئێوارەی ٢١ ی نیسانی ٢٠١٧ ئاگر لە بەشەناوخۆییەکى کوڕانى زانکۆى سلێمانى کەوتەوە و دواى زیاتر لە دوو کاتژمێر توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و لە ئەنجامدا کارمەندێکى بەرگریى شارستانى بەهۆى سوتانەوە گیانى لەدەستدا و ١٥ کەسی دیکەش بەهۆی بەربوونەوە و سوتانەوە برینداربوون.

وەڵامێک بنووسە