خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

وه‌زیری په‌روره‌ده‌: ئه‌گه‌ر ماوه‌ی بایكۆتی ده‌وام بگاته‌ دوو مانگ ، ئه‌وا پرۆسه‌ی خوێندن ئه‌ژمار ناكرێت .

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، ئەگەر بایکۆتی مامۆستایان بگاتە دوو مانگ ئەوا قەرەبووی ساڵێکی خوێندن ناکرێتەوە.

هێرش قادر

ئەمڕۆ ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم لەگەڵ لویس هاخ ساوین بەڕێوەبەری یونسکۆ لە عێراق کۆنفرانسێکی هەواڵییان لەسەر کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان لە هەولێر سازکرد.

لە کۆنفرانسەکەدا وەزیری پەروەردە وتی “هەڵسەنگاندن بۆ بایکۆتی مامۆستایان دەکەین و ئەوگەر بایکۆت بگاتە دوو مانگ ئەوا قەرەبووی ساڵێکی خوێندن لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین ناکرێتەوە”.

ئەوەشی وت، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەڕووی پێداویستی قوتابخانەوە بۆ خوێندکاران.

هاوکات لەلایەکی ترەوە بەڕێوەبەری یونسکۆ لە عێراق لەبارەی بایکۆتەوە ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی هەرێم خۆی هەوڵدەدات ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە بایکۆتی مامۆستایان لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین بەردەوامە دژی سیستمی پاشەکەوتی موچە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە.

وەڵامێک بنووسە