هه‌واڵ

زانكۆی گەرمیان و زانكۆیەكی ئێران كۆنفرانسێكی ھاوبەشیان ئەنجامدا

زانكۆی گەرمیان، لە ئێران بە ھاوبەشی لەگەڵ زانكۆی ئازین شوشتری شاری شیرازی ئەو وڵاتە كۆنفرانسێكی زانستی بەڕێوەبردو و كۆنفرانسەكە بە سرودی نیشتیمانی كۆماری ئیسلامی ئێران و سرودی ئەی رەقیب دەستی بەكارەكانی كرد.

بەپێی راگەیاندنی زانكۆی گەرمیان، توێژەرانی زانكۆكە ١٣توێژینەوەیان لە بوارەكانی دەروونناسی پەروەردەیی، زانستی كۆمەڵناسی و یاسا، پێشكەشكردووەو ھەندێكیان لەلایەن ئیدارەی كۆنفرانسەكەوە بە باشترین توێژینەوە ھەڵبژێردران.

فاروق عەبدوڵا، سەرۆكی زانكۆی گەرمیان، رایگەیاندووە، “زانكۆكەمان توانی پەیامی زانستی خۆی لە كۆنفرانسەكەدا بگەیەنێت”. 

وتیشی”ئامانجمان بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی زانكۆمان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانمانە لەگەڵ زانكۆكانی دەرەوەی ھەرێمدا”.

ھێمن محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی زانكۆی گەرمیان، ئاماژەی بەوەكردووە،  كۆنفرانسەكە رۆژی ١٨ی ئەم مانگە بەڕێوەچووەو بە سروودی نیشتیمانی كۆماری ئیسلامی ئیران و سروودی ئەی رەقیب دەستیپێكردووە.

لەساڵی٢٠١٥بۆ٢٠١٦ زانكۆی گەرمیان پێنج یاداشتی زانستی لەگەڵ زانكۆكانی ئێراندا واژۆ كردووە.

وەڵامێک بنووسە