خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

خوێندنی باڵا ٨٧٠ هەزار دۆلاری بۆ تواناسازی خەرجکرد

وتەبێژی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، وەک قۆناغی پێنجەمی شایستە داراییەکانی خوێندکاران بڕی ٨٧٠ هەزار دۆلاریان بۆ توانا سازی خەرجکردووە.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی خوێندنی باڵا ڕايگەیاند “ئەو بڕە پارەیە بەسیستمى بانکى ڕەوانەى زانکۆ پەیوەندیدارەکان کراوە و، تيايدا ٥٦خوێندکارى تواناسازى سودمەند دەبن”.
وتیشی ئەو خوێندکارانەی سودمەند دەبن لەم بڕە پارەیە “لە زانکۆکانی ئەمریکا – بەریتانیا – ئوستورالیا –  سويد – کەنەدا دەخوێنن.”

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا لە چوار قۆناخى جيا جيادا بڕى  ٢،٤٥٢،٥٩٨ دۆلارى ئەمریکى خەرجکردووە کە هەزار و ٣٦٦ خوێندکارى  بەرنامەى تواناسازى لە وڵاتە جیاکان لێى سودمەندبوون، کۆى ئەو پارانەش لە ڕێگەى سيستمى بانکیيەوە ڕەوانەى زانكۆکان کراون.

وەڵامێک بنووسە