خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا زانكۆییه‌كی له‌ زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كان لادا

له چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵا زانكۆی ئازادی ئیسلامی – سنندج ی ە لە لیستی زانكۆ باوەڕپێكراوەكان لادا و ڕێكخەری پەیوەندیە زانستیەكانی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ڕایدەگەینێت ئەو هەنگاوە لە پێناو باشتركردنی كوالێتی خوێندن دایە.
د.نەزاكەت حسێن بۆ كوردیو ووتی “لادانی زانكۆی ئازادی ئیسلامی -سنندج لە لیستی زانكۆ باوەرپیكراوەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان ،لەو هەوڵانەیە كە وەزارەت بۆ باش كردن و بە‌یزكردنی كواڵیتی پەیوەندیە زانستیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و زانكۆكانی دەرەوەیە. بەردەوامیش بەدواداچون و پێداچونەوە هەیە بۆ كواڵیتی وهەڵسەنگاندنی جۆر و ستایلی خوێندن لەو زانكۆیانەی كە وەزارەت متمانەی پێكردوون”.
و ڕێكخەری پەیوەندیە زانستیەكانی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و كۆماری ئیسلامی ئێران دوپای كردەوە كە “پێویستە هەر خوێندكارێك دەیەوێت لە زانكۆیەكی بیانی بخوێنێت لە پێشدا سەردانی وەزارەت بكات تاكو دڵنیابێت لە رەزامەندی زانكۆكە لە لایەن وەزارەتەوە “.

وەڵامێک بنووسە