خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

به‌شێك له‌ قوتابیانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ڕێكخست .

 

ئه‌مڕۆ17-11-2016 به‌شێك له‌ قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییدا له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین داوای كردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆییان كرد.
قوتاببه‌كان شه‌قامه‌كه‌یان داخست و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ گردبوونه‌وه‌كه ، هێزێكی زۆری زێره‌ڤانی به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێ كردنیان ڕژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ پشێوی كه‌ته‌ نێوان قوتابیه‌ ناڕازییه‌كان وهێزی زێره‌ڤانی و كامێراو كه‌لوپه‌لی كه‌ناڵی ئاسمانی ڕێگا له‌لایه‌ن زێره‌ڤانییه‌كانه‌وه‌ شكێندرا .
قوتابییه‌كان خه‌ڵكی باكووری كوردستانن له‌ كه‌مپی ڕۆسته‌م جودی له‌ شارۆچكه‌ی مه‌خمور له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان نیشته‌جێن و ئه‌ندام ولایه‌نگری پارتی كرێكارانی كوردستانن .
یه‌ریڤان كچه‌ قوتاببه‌كی گردبوونه‌وه‌كه‌بوو سكاڵای ئه‌وه‌ی هه‌بوو ته‌نها له‌به‌ر جیاوازی بیروڕای سیاسی وئینتیمای جیاواز فه‌رامۆشكراون و به‌شه‌ناوخۆیان بۆناكرێته‌وه‌ ..
ڕێبه‌ڕ ئیبراهیم قوتابییه‌كی تره‌ و وتی :” دوومانگه‌ داوای كردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆیی ده‌كه‌ین و كه‌س گوێمان لێ ناگرێت . ئه‌و قوتابییه‌ داوای له‌ ڕێكخراوه‌ قوتابی وخوێندكاریه‌كان كرد هاوكاریان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێ كردنی مافه‌كانییان .
به‌پێی زانیاریه‌كان له‌به‌ر نه‌بوونی ( ئیقامه‌ )ی قوتابییه‌كان  له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه‌ ناتوانن به‌شه‌ناوخۆییان بۆ بكرێته‌وه‌ .
 به‌ڵام بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانییاریه‌ هیچ كه‌س له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌ی لێدوان نه‌بوون .

وەڵامێک بنووسە