خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

په‌روه‌رده‌ فۆرمی دامه‌زراندن دابه‌ش ده‌كات

له‌ ئاگادارییه‌كدا، په‌یمانگای ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك مامۆستاو فه‌رمانبه‌ر ئاشكراده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێریش مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندن ئاشكرا ده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2ی ئابی 2017، نوسراوێكی‌ ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ر كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك مامۆستاو فه‌رمانبه‌ر له‌په‌یمانگه‌ی ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی.
به‌ پێی ئه‌و ئاگاداریه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندووه: ئه‌وكه‌سانه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی (به‌كالۆریۆس و دبلۆم)ن و ئاره‌زومه‌ندن، ده‌توانن له ‌ڕۆژی‌ 1ی‌ ئابه‌وه‌ تاوه‌كو 15ی‌ ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی په‌یمانگای ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆرم و دواكاتیش بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان 1ی‌ ئه‌یلولی‌ 2017 ده‌بێت.

وەڵامێک بنووسە