ته‌كنه‌لۆژیا

ئينستاگرام تايبەتمەندييەکی نوێ زياد دەکات

لەدوای بەرەو پێش چوونی تۆڕەکەيان و سەرکەوتنيان بەسەر سناپچاتدا، ئينستاگرام بەردەوامە لە بەهێز کردنی بەرنامەکەيان و لە ئێستاشدا تاقيکردنەوە بۆ تايبەتمەندييەکی نوێ دەکات.

پێگە تەکنەلۆجييەکان بڵاويانکردەوە، ئينستاگرام بەنيازە بانگهێشتکردنی هاوڕێکان بۆ پەخشی ڕاستەوخۆ زياد بکات، واتە لەکاتی کردنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆدا کەسی خاوەن پەخشەکە ڕێگەی پێدەدرێت سەرجەم هاوڕێکانی يان چەند کەسێکی دياريکراو بۆ بينينی بانگهێشت بکات.

ئەم تايبەتمەندييەش ڕۆڵێكی گرنگی دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کاردەکەن لە بواری ڕيکلام و بازرگانيدا، چونکە لەو ڕێگەوە دەتوانن سەرجەم هاوڕێکانيان لەکاتی پەخشدا ئاگاداربکەنەوە و بانگهێشتيان بکەن بۆ سەيرکردنی.

تايبەتمەندييەکەش بەشێوەيەکی ئاسان دەبێت تا هەموو بەکارهێنەرێک بتوانێت هاوڕێکانی بۆ پەخشە ڕاستەوخۆکە زياد بکات، لە ڕێگەی دوگمەيەکەوە لە تەنيشت ئيمۆجی و کۆمێنتەوە زياد دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە