خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن ئاشكرا كرا

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن ئاشكرا دەكات.

نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ڕایگەیاند:” ڕۆژی ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٧ یەكەم ڕۆژی وادەی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنە لەهەرێمی كوردستان “.

سەبارەت بەدیاریكردنی وادەی ڕیفراندۆم كە 25ی ئەیلولی ئەمساڵە، مامۆستا نازدار جەختیكردەوە، ” لەدوای ئەم ڕێنماییەی كە وەزارەتی پەروەردە وادەكەی دیاریكردوە، هیچ ڕێنماییەكی نوێمان بەدەستنەگەیشتوە بۆ دواخستنی كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان “.

 
 
 
 
 

وەڵامێک بنووسە