خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

دەستەی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگاکان: تا داواکانمان جێبەجێ نەکرێت بایکۆت بەردەوام دەبێت

سەرەڕای بڕیاری شکاندنی بایکۆتی خوێندنی زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین لەلایەن ئەنجومەنی زانکۆکانەوە، بەڵام هێشتا دەوامی بەشی زۆری کۆلێژەکانی ئەو زانکۆیانە دەستی پێنەکردۆتەوە.

 دەستەی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەرین و گەرمیان لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، بەردەوام دەبن لەمانگرتن و بایکۆتی خوێندن تائەو کاتەی کۆی داواکارییەکانی مامۆستایان جێبەجێەدەکرێت.

 ڕاشیانگەیاند، پێیان باشترە ساڵێکی نوێ خوێندن بفەوتێت وەک لەوەی داهاتووی نەتەوەیەک بفەوتێت.

هاوکات بەشێک لەمامۆستایانی ناڕازیی زانکۆکان لەگردبونەوەیەکدا لە سلێمانی ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، تائێستا حکومەت وەڵامی داواکاریەکانی نەداونەتەوە، بۆیە بڕیانداوە لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە چالاکیەکانیان فراوانتربکەن و داواش لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازان و کەسوکاریان دەکەن هاوکاریان بن.

لەبەرامبەر بەردەوامیدان بە بایکۆتی خوێند لەلایەن بەشێک لە مامۆستایانەوە، سەرۆکایەتی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی دەڵێن، بایکۆتکردنی پرۆسەی خۆێندن لە زانکۆکاندا بەچارەسەر نابینن، بەڵام بەوتەی خۆیان لە هەوڵدان لەڕێگای حکومەتەوە کار بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانی مامۆستایان بکەن.

زانکۆی سلێمانی نزیکەی ٢٦ هەزار خوێندکاری هەیەو لەئێستادا تەنها بەشێک لەکۆلیژەکانی یاسا و ئەندازیاری پەروەردە پزیشکی بایکۆتیان شکاندووە، بەڵام هێشتا وەک پێویست دەوام لەو کۆلێژانەش دەستیپێ نەکردۆتەوە.

لە ئێستادا بەشی زۆری خوێندکارانی زانکۆ چاوەڕوانی شکاندنی بایکۆتی مامۆستایانن بۆ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن و مامۆستایاینیش چاوەروانی وەڵامەکانی حکومەتن بۆ گەڕانەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن.

وەڵامێک بنووسە