ته‌كنه‌لۆژیا

به‌م فێڵه‌ گۆرانكارییه‌كی گرنگ له‌ ئای فۆنه‌كه‌ت بكه‌

بەکارهێنەرێکی تۆڕی تویتەر رێگایەکی بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن خستەڕوو کە بەهۆیەوە دەتوانن بە ئاسانی دەنگی مۆبایلەکانیان لە دەنگی ئاسایی خۆی بەرزتر بەکەنەوە و تەنها چەند هەنگاوێکی سادەیە.

بەپێی رێنماییەکانی بەکارهێنەر TheBae، بۆ ئەوەی دەنگی ئایفۆنەکەت بەهێزتر بکەیت، بە پێی ئەم رێنماییانە بڕۆ:

لە سێتینگی مۆبایلەکەتدا بچۆ سەر بەشی Music، لەوێدا EQ بدۆزەرەوە و بیکەرەوە، پاشان بۆ Late Night بگەڕێ و هەڵیبژێرە.

پاش ئەوەی ئەم هەنگاوانەت جێبەجێ کرد، گوێ لە دەنگی ئافۆنەکەت بگرەو تێبینی جیاوازییەکەی بکە.

بەکارهێنەران لە تویتەر پاش بینینی ئەو رێنماییانە لای خۆیان تاقییان کردەوە و زۆرێک باس لەوە دەکەن کە دەنگی مۆبایلەکانیان جیاوازییەکی زۆرییان تێدا تێبینی کردووە.

Amazing: All iPhone users have to do is go to 'Settings', choose 'Music', scroll down and tap 'EQ', and then finally choose 'Late Night' from the list of settings

وەڵامێک بنووسە