هه‌مه‌ڕه‌نگ

 

ئاوی برنج دەکرێت وەک خواردنەوەیەکی بەسوود لە کاتی هەبوونی سکچوون و رشاندنەوەدا بەکاربێت، گرنگە بۆ رێکخستنی هەندێک ماددەی پێویست کە رێژەیان لە جەستەدا کەم دەبێتەوە.

 

لە کاتی سکچوون و رشانەوەدا، بڕێکی زۆر لە خوێکانی جەستە لەدەستدەدەین و پێویستە ئەو خوێیانە دووبارە بگەڕێندرێنەوە بۆ جەستە، بۆ ئەم مەبەستە ئاوی برنج زۆر بەسوودە.

 

ئاوی برنج رێژەیەکی باش لە خوێی بەسوودی تێدایە و زۆر باشە بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی سکچوون و رشاندنەوەوە خوێ لە جەستەیاندا کەم بووەتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا ئاوی برنج دەوڵەمەندە بە شەکر کە یەرمەتی پڕۆسەی هەڵمژینی خوێکان دەدات.

وەڵامێک بنووسە