ته‌كنه‌لۆژیاهه‌واڵ

دوو كوردی داهێنه‌ر، داهێنه‌ریكی ناوازه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن

شۆفڵی هەتاوی هایدرۆلیكی كە كە بەوزەی خۆر كار دەكات، تائێستا هاوتای نەبووە، بۆ هەڵكەندنی رێگە و گوزەری باریك و یەكە پیشەسازییەكان بەکاردەهێنرێت، لەلایەن دوو گەنجی كورد بەرهەم هات.  “حەمید سەمەدی و ئۆمێد زەندی” بەرهەمهێنەرانی ئەو  شۆفڵە هەتاوییە، سەبارەت بە توانستەكانی ئەو تەكنۆلۆژیایە ڕایانگەیاند “دەتوانرێت لە هەموو پارك و كۆڵانە تەنگەبەرەكان سوودی لێوەربگێرێت، هەروەها بەهۆی دەنگی نزمیەوە لە بواری ئاژەڵداریشدا كاری پێدەكرێت .  ئەو بەرهەمە كە ناوی هێزی كوردستانی لێندراوە، توانای بەرزكردنەوەی یەك تۆن قورسایی هەیە.

وەڵامێک بنووسە