خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

حکومەتی هەرێم بڕیاری دامەزراندنی خوێندکارانی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکانیدا

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە ڕایگەیاند، حکومەت بڕیاریداوە بە دامەزراندنی هەزار و ١٩٧ یەکەمی ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان.

بڕیارەکە بۆ دەرچوانی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ بۆ٢٠١٥ یە و بڕیارە حکومەت ڕێکاری دامەزراندنی ئەو خوێندکارانە تەواو بکات.

پێشتر یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان بە نوسراوێک داوای دامەزراندنی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکانی کردبوو کە ژمارەیان هەزار و ١٩٧ کەس بوو.

یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم لەماوەی ڕابردوودا چەندینجار لەبەردەم بینای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن و جێبەجێکردنی بەڵێنی حکومەتیان کرد.

وەڵامێک بنووسە