ته‌كنه‌لۆژیاهه‌مه‌ڕه‌نگهه‌واڵ

له‌باره‌ی راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌ هه‌رێم له‌باره‌ی ڕاگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێت:به‌غدا ده‌سه‌ڵاتی راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی نییه‌.

ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له‌هه‌رێم راگه‌یاند:ده‌نگۆی ڕاگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دووره‌ له‌راستییه‌وه‌و هیچ بڕیارێكی له‌وشێوه‌یه‌ش بۆ هه‌رێم نه‌هاتووه‌.

وتیشی‌: هه‌ر بڕیارێكی بۆ راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌به‌غداوه‌ بدرێت جێبه‌جێ نابێت، چونكه‌ به‌غدا ده‌سه‌ڵاتی ڕاگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی هه‌رێمی نییه‌.

وەڵامێک بنووسە